حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه رێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر رێوشوێنی كرداریی بۆ دابینكردن و وه‌رگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هێڵی بۆری سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی كه‌ركوك – جیهانه‌وه، له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكور و وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه پێی وتراوه كه هێشتا ئاماده نین بۆ وه‌رگرتنی هیچ بڕێكی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا ده‌رده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێم رایدهگهیهنێـ، كه له گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته، به‌ڵام ه لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه پێی ووتراوه كه هێشتا ئاماده نین بۆ وه‌رگرتنی هیچ بڕێكی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
له به‌رواری 20 ی ئازاری 2014 دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نیازپاكیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند بۆ به‌شداربوون له هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتن بدرێت به دانوستاندنه به‌رده‌وامه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند به‌شداریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بڕی 100،000 به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له رۆژێكدا له به‌رواری 1 ی نیسانی 2014 ه‌وه.
له‌كاتی راگه‌یاندنه‌كه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه هاوكاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ له به‌غدا و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كه‌ركوك بۆ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه.
له ده‌ره‌نجامدا، رێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر رێوشوێنی كرداریی بۆ دابینكردن و وه‌رگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت.
به‌ڵام به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هێڵی بۆری سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی كه‌ركوك – جیهانه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه پێی ووتراوه كه هێشتا ئاماده نین بۆ وه‌رگرتنی هیچ بڕێكی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
رێكه‌وتنیش كراوه هه‌ر كاتێك چاكردنه‌وه‌ی هێڵی بۆریه‌كه ته‌واو بوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كات به هه‌نارده‌كردن له هه‌رێمه‌وه له پێناو ته‌واو به‌رزراگرتنی پاپه‌ندبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
No comments:
Post a Comment