ستار سه‌عد، به‌هره‌مه‌ندی عیراقی نازناوی وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی The Voiceی برده‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سیمۆر جه‌لال، هاونیشتمانیی خۆی و هاله قه‌سیر-ی سوری و وههم-ی میسریدا سه‌ركه‌وت.
له دوا ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، كه دوێنێ شه‌و له شاشه‌ی كه‌ناڵی mbc په‌خشكرا، ستار سه‌عد به زۆرینه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌ب، نازناوی وه‌رزی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی The Voiceی به‌ده‌سهێنا و دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش ئاڵای عیراقی به‌رزكرده‌وه.
ستار سه‌عد، له گروپی كازم ساهیر-ی گه‌وره گۆرانیبێژی عیراقی بوو، له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا، توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و چه‌ندین جار به ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ر كێبڕكێكارانیدا سه‌ركه‌وێت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش، قه‌یسه‌ری گۆرانیی عه‌ره‌بی، كازم ساهیر، نازناوه‌كه‌ی له چنگی عاسی حلانی، گۆرانبێژی لوبنانی ده‌رهێنا كه له وه‌رزی پێشوودا نازناوه‌كه‌ی بۆخۆی بردبوو.
No comments:
Post a Comment